کۆرۆنا… ڤایرۆسێکی ئاسایی یان پەرەپێدراوی وڵاتان!

خەڵک

ناوی کۆرۆنا لە وشەی لاتینی corona وەرگیراوە کە بە مانای تاج دێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا بە شێوەی تاج دێتە بەرچاو. ئەم جۆرە لە ڤایرۆسانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٥ز دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بوو، ئەو کەسانەی کە پێشتر ھەڵگری نەخۆشی تر بێت یاخود ئەو مناڵانەی کە نەخۆشی دڵیان ھەبێت خێراتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن، ڤایرۆسە کڕۆنیەکان زیاتر لە زستان و بەھاراندا خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن.

ھەرچەند ئەم خانەوادەیە لە ڤایرۆسەکان زیاتر لە ئاژەڵاندا بەدی کراوە بەڵام پێنج جۆریان کاریگەری دەخەنە سەر ھەناسەدانی مرۆڤ.