سەردێر
-
خەڵك- بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 5ی بەیانی تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت. بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە نوسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێوە هەتا ڕۆژی 7\7\2022 لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 5ی بەیانی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت. لە نوسراوەكەدا هاتووە، داخستنی تونێلەكە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەركردنی فیدەری 11kv دەبێت لە وێستگەی مۆبایلی هەواری شارەوە بۆ تونێلی پێشڕەو كە لەلایەن كۆمپانیای پەڕەژاڵەوە جێبەجێدەكرێت لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی.
-
لە خێزانە نوێکاندا زۆرجار کاری دایکایتی لەگەڵ ژن و مێرددا دابەشدەکرێت، واتە هەریەکەیان ٥٠ بە ٥٠ کارەکان بکەن نەک ٧٠ بە ٢٠، بەڵام چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە ئەم کارە ڕاستە لە ڕوکەشدا ئاسان و یەکسان دەردەکەوێت، بەڵام لە پراکتیکدا کێشەی زۆری بەدواوەیە کە ئەمانە بەشێکیانە: شەڕ زیاتر ڕوودەدات بەهۆی تێکەڵبوونی کارەکان و ئەگەری زۆری خۆدزینەوەی لایەک لە کارەکان، بەردەوام کێشە و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوودەدات و هەمووکات ئەگەری شەڕ لەنێوان دایک و باوکەکەدا هەیە لەسەر کارەکان. بەردەوام پێویستە لە پەیوەندیدا بن تێکەڵکردنی کاری دایک و باوک وادەکات کە پێویست بکات بەردەوام ئاگایان لەیەک بێت و بزانن چی کراوە و دەبێت چی بکرێت، ئەمەش هێندەی دیکە کارەکە ئاڵۆز دەکات هەردوو لا بێزار دەبن کاتێک کارەکان دابەشدەکرێت، هەم دایک و هەم باوک هەست بە بێزاری دەکەن و هاوکاریکردنی یەکتر وەک کارێکی چێژبەخش نامێنێت لایان، چونکە دەڵێن کاری خۆیەتی، ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر کۆی پەیوەندیەکە باڵانس ڕاگرتن زۆر قورس دەبێت بۆ هەردوولا قورس دەبێت لەنێوان کار و ئاگاداربوون لە منداڵەکاندا باڵانس ڕابگرن، ئەمەش وادەکات بەردەوام کێشە بوونی هەبێت ناڕازیبوون لە پەیوەندیەکە بەتێپەڕبوونی کات هەردوولا ناڕازی دەبن لە پەیوەندیەکەیان و دڵخۆشنین بەوەی تێیدان و دوورنییە بگاتە قۆناغی جیابوونەوە
-
خەڵک لیڤەرپوول لەڕێگەی بازاڕی ئێستاوە تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ فابیۆ کارڤالۆ ڕاگەیاند. لیڤەرپوول لە مانگی ئایاردا بە فەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ کارفالیۆ ڕاگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا. کارفالیۆ ڕوونیکردەوە، "هەستێکی زۆر خۆشە کە لێرەم لە یەکێک لە گەورەترین وڵاتەکانی جیهان، نەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتەکان، بۆیە دڵخۆشم کە لێرەم و ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ دەستپێکردنی ئەزموونەکە". ئاماژهی بهوهشكرد: ئهگهر تهنها ههست بهوه دهكهیت گرنگه، تهنها یهك بیركردنهوه له مێشكتدا بێت، ئهویش ههماههنگییه له دهوروبهریان و ههوڵدان بۆ ئهوهی له تیپهكهدا بیت، ههوڵبده ئهنجامی گهوره بهدهست بهێنیت.
-
خەڵك لە قەزای كەلار، نزیك قوتابخانەی كوردستانی نوێ دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و سێ كەس برینداربوون. هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەناو قەزای كەلار لە چوار ڕییانی نزیك قوتابخانەی كوردستانی نوێ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیكاب و نیسان سەنترا سێ كەس برینداربوون، بریندارەكان شۆفێری هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێكی پیكابەكەن. باس لە ئەوەشكراوە، هەرسێ بریندارەكە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێكردووە.
-
خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند ژمارەیەك هاووڵاتی لە ( چەمی زەلان ) لە سنوری ناحیەی زەلان بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوی ماسین ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی دیاریكراو و توانیان ( ٧ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی ماسی دەستگیر بكەن . هاوكات دەستگیرا بەسەر تۆڕی ڕاوی ماسی و ژمارەیەك ماسی ڕاوكراو . پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.
-
خەڵك- پۆلیسی سۆران بڕەپارەیەكی هاووڵاتییەكی عەرەب كە گەشتیار بووە لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ دەدۆزنەوە و رادەستی خاوەنەكەی دەكەنەوە. بەشی پەیوەندیی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "دوێنێ هاووڵاتییەكی بەرەگەز عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا بەناوی حەمدی سلێمان حەسەن لە سنوری ناحیەی خەلیفان بڕی بیست و هەشت هەزار دۆلاری ئەمریكایی لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ون كردبوو". راشیگەیاند "خۆش بەختانە لەلایەن گەنجیكی ناحیەی خەلیفان گەنجێكی دەست پاك بەناوی( محەمەد ئیسماعیل حسین ) دۆزرایەوە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خەلیفان توانیان پارەكە بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنەوە".
-
خەڵك-ئارام سەردار تاڤگەی (كانی بەست) تاڤگەیەكی سروشتی هەرێمە و دەكەوێتە نێوان هەردوو چیای كۆخە و شێح ناسر و رۆژهەڵاتی ناحیەی قەسرێ-ی دەڤەری باڵەكایەتی، بەبەرزترین و جوانترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان دادەنرێت. تاڤگەی كانی بەست، بەوپێیەی بەرزترین تاڤگەیە لەهەرێمی كوردستان و عیراق، لەسەر ڕووی دراوی ٥٠ هەزار دیناری عیراقیش نەخێشێنراوە. ئاوی تاڤگەكە بەفراوی چیاكانی كۆخە و شێخ ناسڕی باڵەكایەتیە كە دەڕژێنە گوندی وەڵزێ، بە دووری هەشت كیلۆمەتر لەناو سروشتێكی دڵڕفێنی باڵەكایەتیدا هەڵكەوتووە كێوێكی كردووە بە دوو بەشەوە دەكەوێتە، ڕۆژهەڵاتی شارەدێی قەسرێی دەڤەری باڵەكایەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر. سەڕەڕای ڕێگایەكی سەخت و پڕ هەوراز تا دەگەی بە بنی تاڤگەكە، گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و عەرەب ڕووی تێدەكەن بەهۆی ئەوەی ناوچەكە كەشوهەوایەكی مام ناوەند و فێنكی هەیە، هەزار و ٧٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، لەگەڵ ئەوەی سروشتێكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە، كشتوكاڵێكی زۆریشی لە بەردا دەكرێت.
-
خەڵك- لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا لانی كەم سزای سێدارەی ٣٣ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێكراوە كە سەرجەمیان پیاو بوون و ناسنامەی ٣٢ كەسیان بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لانی كەم ٣٣ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران لە سێدارە دراون كە بە بەراوردی لەگەڵ ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە جێبەجێكرانی سزای سێدارەی ٢٥١ بەندكراو لە ماوەی ئەو ٦ مانگەدا لە هەموو ئێران كردووە، دەردەكەوێت كە ١٣.١٪ی كۆی ئەو بەندكراوانەی كە لەو ماوەیەدا لە ئێران لە سێدارە دراون بەندكراوی كورد بوون. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم ئەو بەندكراوانەی كە لە سێدارە دراون پیاو بوون و ناسنامەی ٣٢ كەسیان بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە و تەنیا ناسنامەی یەكێكیان كە لە بەندیخانەی ئورمیە سزاكەی جێبەجێكراوە بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە. زیاترین ژمارەی سێدارە بە ٩ حاڵەت لە پارێزگای ئورمیە تۆماركراوە و لە پارێزگای سنە هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە. زیاترین بەندكراوەكان لە بەندیخانەكانی ئورمیە ٨ حاڵەت، ئیلام و خوڕەمئاوا ٧ حاڵەت و كرماشان ٥ حاڵەت لە سێدارە دراون. لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی فیرووز مووسالوو بەندكراوی سیاسی كورد و خەڵكی كۆتۆل بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كراوە. بە پشتبەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، سزای سێدارەی سێ كەس لەو بەندكراوانە لە سەرچاوە حكومەتییەكان ئاماژەی پێكراوە و ٣٠ حاڵەتی دیكە لە میدیا حكومەتییەكان باسی لێ نەكراوە.
-
خەڵك- بەهۆی تەقینەوەی غازلە كافتریایەكی شاری سلێمانی دوو كەس بریندار بوون. بەپێی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەی غاز لە كافتریای كەستانە لە شاری سلێمانی دوو كارمەند بریندار بوون. هەر بەپێی زانیارییەكان، لەگەڵ دوو كارمەندەكە، سێ كارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
-
خەڵك- لە سلێمانی، بە تۆمەتی دزیكردن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوكانەوە سكاڵا تۆماركرا، كە دزیان لێكراوە دەست بەجێ هێزەكانی پۆلیس گەڕان و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، دوای كۆكردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بكرێن . ئاماژە بە ئەوەشكراوە، تۆمەتبارەكان بڕی (پێنج سەد هەزار دینار، لەگەڵ 28 مۆبایلی گرانبەها لە جۆرەكانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و هواوی) یان دزیبو. باس لە ئەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران(ف،ن،أ)، (ك،ن،أ)، (س،م،أ) بە بڕیاری داوەر و بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێك لەو كەل و پەلانەی كە پێشتر دزی بویان، هەروەها لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.