سەردێر

ڕەعد کوردی، دەنگێک لە ئاسمانەوە

خەڵک

ڕەعد محەممەد عەبدولرەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٩١، سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە.

ڕەعد لە تەمەنی پانزدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکووک. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە ھەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەھەشت لە سلێمانی.

ڕەعد ناوبانگی لە جیھانی ئیسلامی ھەیە ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە وێبگەی یوتیووب، کە بەشێک لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە.