سەردێر

لەبارەی ڕێککەوتنامەی جەزائیر​ەوە

خەڵک

رێككەوتننامەی جەزائیر لەنێوان سەدام حسێن و محەمەد رەزای شای ئێران بە نێوەندگیری “هواری بومدەین”ی سەرۆك كۆماری ئەو كاتەی جەزائیر له پەراوێزی كۆبوونەوەی (ئۆپك) لە‌ جەزائیر واژۆ كرا، بە پێی ئەو رێككەوتننامەیە ڕژێمی بەعس-ی عێراق دەستەبەرداری ئاوی شەتولعەرەب بوو بۆ ئێران بۆ لەباربردنی شۆڕشی گەلی كورد.

هەر بەپێی ڕێككەوتنامەكە، نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە خاكی عیراق بە درێژایی سنوورەكان درا بە ئێران تاوەكو سوپا بهێنێتە ناوەوە و ببێتە بەشێك لە خاكی خۆی و ڕژێمی عیراق-یش سوپا بەرێتە سنوورەكان و كۆتایی بە شۆڕشی كورد لە باشووری كوردستان بهێنن.

بەهۆی ئەو ڕێككەوتننامەیە‌وە شۆڕشی ئەیلول-ی گەلی كوردستان تووشی نسكۆ بوو، خەڵكی تووشی نائومێدییەكی گەورە بوو، بە هەزاران پێشمەرگە و خەڵكی گوندەكان چەكیان دانا و خۆیان ڕادەستی ڕژێمی عیراق كردەوە.