سەردێر

چی لەبارەی كۆشكی سپییەوە دەزانیت؟

خەڵک

کۆشکی سپی واتە شوێنی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە لە شاری واشینۆنی ئەو وڵاتە دایە.

ئەم کۆشکە لە سێ بەشی: ناوەندی، ڕۆژھەڵات وە ڕۆژاوا پێک ھاتووەو شەش نهۆمە.

ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٧٩٢ ھەتا ساڵی ١٨٠٠ زایینی ھاوکات لەگەڵ بنیادنانی شاری واشنتۆن تەواو کراوە.

جان ئادامز یەکەمین سەرۆک کۆماری ئامریکایە کە لەم کۆشکەدا نیشتەجێ بووە.

لە سەردەمی سەرۆک تۆماس جێفێرسۆن، پەرە پێ دراوە، وە زیادکردنی کردنی دوو کۆڵەکە بۆی بووەتە هۆی زیاتر گەورەکردنی ئەم شوێنە.

ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٨١٢، بە ھۆی ھێرشی بەریتانیا  تا ڕادەیێکی زۆر لە ناو چوو، بەڵام بە زوویی سەر لە نوێ درووست کراوەتەوە.