سەردێر

١٠ زانیاری دەربارەی مێشكی #مرۆڤ

مێشكی مرۆڤ بڕیار لەوە دەدات كە ئێمە چۆن هەست بە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرماندا هەیە بكەین، مێشك زانیاری دەدات بە بڕیارەكانمان، بە وریایی ڕێنماییمان دەكات لەناو ئەو جیهانە تەم و مژاویەی تیایدا دەژین، لێرەدا گرنگترین 10 زانیاری دەربارەی مێشكی مرۆڤ دەخەینەڕوو:

1 مێشكی مرۆڤ لە كاتی خەوتندا چالاكترە وەك لە كاتی هۆشیاری، لە شەودا بەشێوەیەكی سروشتی لەشی مرۆڤ زیاتر ئارامەو خاودەبێتەوە، لەبەرئەوە مێشكمان هەموو ڕووداوەكانی كە لە ڕۆژدا ڕوویانداوە لێكدەداتەوە، ئەمە بۆی هەیە ڕوونكردنەوەیەك بێت بۆ هۆكاری خەو ینین.

2 مێشكی پیاو بە ڕێژەی %10 لە مێشكی ئافرەت گەورەترە، هەرچەندە مێشكی پیاوان گەورەترە، بەڵام مێشكی ژنان خانەی دەماری تێدایە، ئەمە وا دەكات كە مێشكی ژنان چالاكانەتر كار بكات لە هی پیاوان.

3 جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو كەسانەی مێشكیان ڕاستەیە (ڕاستلەر) لەگەڵ ئەوانەی مێشكیان چەپەیە (چەپلەر)، ئەو مرۆڤانەی مێشكیان چەپەیە (واتە لای چەپی مێشكیان زیاتر بەكاردەهێنن) توانای شیكردنەوە و ڕوونكردنەوەی شتیان هەیە، لە كاتێكدا ئەوانەی مێشكیان ڕاستەیە (واتە لای ڕاستی مێشكیان زیاتر بەكاردەهێنن) بیناترن و زیاتر تێبینی ڕووداوەكانی دەوروبەریان دەكەن، زۆربەی پیاوان مێشكیان چەپەیە، ژنانیش زیاتر مێشكیان ڕاستەیە.

4 مێشكی مرۆڤ 100,000 سەد هەزار میل (كۆی درێژی زیاتر لە 160,000كیلۆمەتر) بۆریچكەی خۆێنی تێدایە، مێشكی مرۆڤ پێكدێت لە سەد ملیار دەمارخانە و 100.000 سەدهەزار میل بۆریچكەی خوێن، ئەمانە هەموویان لەناو سەرماندا تێكڕژاون.

5 مێشك ناتوانێت هەست بە ئازار بكات، مێشكی مرۆڤ هیچ هەستەوەرێكی ئازاری تێدانیە، لەبەرئەوە دەكرێ نەشتەرگەری بۆ مێشك ئەنجام بدرێت بێ ئەوەی پێویست بەوە بكات مرۆڤەكە بێهۆش بكرێت، هەرچەندە سەختە باوەڕ بەمە بكەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە خوازراوترە چونكە بەم شێوەیە پزیشكەكان دەتوانن ئاسانتر ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە ببینن.

6 مێشكمان زۆرترین بڕی وزە بەكاردەبات، لە هەموو ئەندامەكانی تری جەستە ، هەرچەندە مێشك لەسەدا 2 ی كێشی گشتی مێشك پێكدەهێنێت بەڵام مێشك لەسەدا 20 ی وزەی لەش بەكاردەبات، ئەم وزەیەش بۆ كاراكردنی دەمارەكانە.

7 مێشك چەورترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە و لە سەدا 60 ی چەورییە

8 مێشك لە هەموو ئەندامەكانی تری جەستە كاتی زۆرتری دەوێت بۆ گەشەكردن ، بەڵام ئەوەش بزانە كە مێشك بە گۆڕانكاری زیاتردا تێدەپەڕێت وەك لە ئەندامەكانی تری جەستە.

9 لە هەر چركەیەكدا زیاتر لە 100,000 كارلێكی كیمیایی لەناو مێشكی مرۆڤدا ڕوودەدات لە بەرئەوەی مێشك كۆنترۆڵی هەموو جەستە دەكات، ئەركی قورسە و كاری زۆر ئەنجام دەدات، زۆربەی كات زۆر لەوە زیاتر ئەنجام دەدات كە ئێمە دەیزانین یان لێی تێدەگەین.

10 ڕۆژانە 70,000 بیرۆكە بە مێشكتدا دێت، زۆر لەم بیرۆكانە لەیاد دەكرێن.