هەندێک نانەواخانە کێشی نانیان کەمنەکردووەتەوە

بەشێك لە خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەكان، داوای بەرزكردنەوەی نرخ دەكەن بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز و ئارد و دابەزینی بەهای دینارەوە.

هەندێک لەو خاوەن نانەوا و سەمونخانانە دەڵێن یان کێش کەم دەکەینەوە یاخود نرخی زیاد دەکەین، لەم نێوەندەشدا هەندێک لەوانە کیش و نرخی نانیان وەک خۆی هیشتووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە نرخی غاز بۆ هەشت هەزار دینار بەرزبۆتەوە و بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكایی دابەزیوە، بەهۆی ئەمەشەوە نرخی فەردەیەك ئارد لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 33 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.