سەردێر

 (منداڵی دوای جەنگ) پاڵێوراوە بۆ پلەی یەکەمی خەڵاتی جەزیرەی دیکۆمێنتاری

خەڵک

کورتە فیلمێکی گەنجێکی کورد، گەیشتووە بە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی پلەی یەکەمی خەڵاتی کەناڵی جەزیرەی دێکیۆمێنتاری بۆ ساڵی ٢٠٢١.

منداڵی دوای جەنگ، ناوی ئەو کورتە فیلمەیە کە لە پێشبڕکێی کەناڵی جەزیرەی دۆکیۆمێنتاری، لە نێوان ٢٠٠ فیلم، بەشداریکردووە و لە دە یەکەمەکان دەرچووە و ئێستا لە پێشبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، ئەویش لە ڕێگای بەدەستهێنانی زۆرترین لایک لە سایتی یوتیوب.