سەردێر

عومەر جەبار: کورتەباڵاکان گرفتیان زۆرە و پێویستە چارەسەربکرێن

خەڵک– نزار جەزا

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (خەڵک) باسی لەو گرفت و کێشانە کرد کە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و موچەکەشیان زۆر کەمە و چەندینجار داوایان کردووە موچەکەیان لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت، بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە.

عومەر جەبار ئاماژەى بەئەوەدا، کورتەباڵاکان مانگانە ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن، ئەو موچەیەش بەشی بژێوی ژیانیان ناکات، لەدەرەوەش کە دەیانەوێت کاربکەن، بەئاسانی کاریان دەستناکەوێت.

ناوبراو باسی لەئەوەشکرد، لەڕووی تەندروستی و خوێندن و نیشتەجێبوونەوە گرفتیان هەیە و پێویستە حکومەتى هەرێم لەو ڕووەوە هاوکاریان بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەت و پەرلەمان کاری جدی بکات بۆ کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان. وتیشی: نابێت بەچاوی بەزەییەوە تەماشای کورتەباڵاکان بکرێت، بەڵکو دەبێت بەچاوی ڕێزەوە تەماشا بکرێن و کارئاسانییان بۆ بکرێت.

ئەوەشی باسکرد، لەساڵی ٢٠٠٨ەوە نوسراو ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بۆئەوەی هەر بینایەک، کە دروستدەکرێت پێویستە بۆ خاوەنپێداویستە تایبەتەکان گونجاوبێت، ئەگەر گونجاو نەبێت، موڵەتی پێ نادرێت.

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی چاوپێکەوتنەکە