سروشتی جوانی بەفربارین و شەڕە تۆپەڵ لە سلێمانی

خەڵک

ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستاندا سپی پۆش دەبن، خەڵکیش بۆ بەسەر بردنی کاتێکی پڕ چێژ و خۆشی لە کاتی بەفر باریندا ڕوو لەو ناوچانە دەکەن و هەر بەگەیشتنیان تۆپەڵ خڕ دەکەن و بەشەڕەتۆپەڵ لەو کەشە ساردەدا خۆیان گەرم و تەیار دەکەن.