بۆچی منداڵان لە توێژەکانی دیکە زیاتر بەرگەی کۆرۆنا دەگرن؟!

خەڵک

سەبارەت بە کەمی رێژەی منداڵانی توشبوو بە کۆرۆنا، چەند بۆچوونێک لە ئارادایە، بەڵام شارەزایان وەڵامێکی تەواویان بەدەستەوە نییە.
ئەیان جۆنز، پرۆفیسۆری ڤایرۆسناس لە زانکۆی رێدینگ دەڵێ: ” بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری نادیار، وا دێتە پێش چاو کە منداڵان لە دەست ئەم ڤایرۆسە دەرباز دەبن یا بە قورسی تووشی نابن. بە واتایەکی تر منداڵان نەخۆشییەکی سووک دەگرن کە هیچ نیشانەیەک بە دەستەوە نادات.