سەردێر

شەممە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانە

خەڵك
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی ڕایانگەیاند ڕۆژی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

ئازاد حەمەفەرج، ئەندامی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو بڕیارەی بۆ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دراوە نادادپەروەرانەیە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەشدا داوایان لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد بەشداری خۆپیشاندانەکە بن، کە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٠ پێشنیوەڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە شەقامی سالم ئەنجامی دەدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی حەوت ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان ڕاگیراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێم ساڵی ڕابردوو پلەبەرزکردنەوەی مەرجدار بکرێت.