سەردێر

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

خەڵك

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ سەرجەم بوارەکان دەکرێتەوە، زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا بەشداریان کردووە، کە بەشێکیان ناوخۆین و بەشێکیان لە ١٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا د.سەلام عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١١ بۆ ١٦ ئەم مانگە ١٥یەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی دەکرێتەوە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا بەشدارییان کردووە.

جگە لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان کۆمپانیاکانی دەرەوە لە ١٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، کۆمپانیاکان لە سەرجەم بوارەکانەوە بەشدارن، ئامانج لە پێشانگاکەش بەرەو پێشبردنی زیاتری ئابوری سلێمانییە.

پێشانگاکە بە پاڵپشتی، وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدرێت.