سەردێر

كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك-
لە گوندی بەڵخەی سەر بە ناحیەی بیارە، كرێكارێكی تەمەن 23 ساڵ لەكاتی كاركردندا كارەبا لێیدا و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئیستا لەگوندی بەڵخەی سەر بەناحیەی بیارە لەكاتی كاركردن كرێكارێكی تەمەن 23ساڵ بەناوی ڕابەر محەمەد ئەحمەد دانیشتوی قەزای سید سادق كارەبا لێیدا و دەست بەجێ لەشوێنی ڕوداوەكە گیانی لەدەستدا .

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، تەرمی ئەو كرێكارە ڕەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە كرا ودۆسیەی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی بیارە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخرا.