سەردێر

ژنانی سەرکردایەتی یەکێتی: پرسی ژن لەهەموو جوگرافیایەك بەپرسی خۆمان دەزانین

خەڵک-

ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکیان لەبارەی ئازادییەکانی ژنان و رۆڵیان لە دامودەزگاکان بڵاوکردەوە و دەڵێن، پرسی ژن لەهەموو جوگرافیایەك بەپرسی خۆیان دەزانن ، لەو روانگەیەوە كوشتن و ئازاردان و وزیندانیكردنی ژن و زەوت كردنی ئازادییەكانی بەتایبەت لەكەیسی كوشتنی ژینا ئەمینی و هاورێكانیدا مەحكوم دەكەن”.

ئەمڕۆ شەممە بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبونەوەی ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا و هەوڵەکان بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژنان لەهەموو کایەکاندا تاوتوێکران.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە:-

• تاوتوێكردنی پاشەكشەكردنی ژنان لەكایەی سیاسیدا.
• جەخت كردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێژەی لەسەدا ٢٥ ی ژنان كەلەپەیڕەودا چەسپیوە.
• كاراكردنی رۆڵی ژنانی یەكێتی لەپاراستنی ژینگە و لەو بارەیەوە بەرنامەی پێویست دانرا.
• دانانی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ سەردانكردنی كەسوكاری شەهیدان.
هەروەها بایەخدان بەمنداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچووان.
• پێگەیاندنی كادری ژن بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی لەرێگای بەرنامەی هوشیاریی سیاسیەوە.
• ژنانی سەركردایەتی یەكێتی جەختیان لەوە كردەوە كەپرسی ژن لەهەموو جوگرافیایەك بەپرسی خۆیان دەزانن ، لەو روانگەیەوە كوشتن و ئازاردان و وزیندانی كردنی ژن و زەوت كردنی ئازادییەكانی بەتایبەت لەكەیسی كوشتنی ژینا ئەمینی و هاورێكانیدا مەحكوم دەكەن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان