سەردێر

فراکسیۆنی پارتی: هیچ پڕۆژەو یاسایەک لە پەرلەمانەوە تێناپەڕێت کە دژی بنەماکانی ئاینی ئیسلام بێت

خەڵک-

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بڵاوکردەوە و دەڵێت:”چەند ڕۆژێکە لەمیدیاو لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پڕۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بووەتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروستکردووە”.

وتەبێژەکەی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت:”لەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایە لەیەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند، کە هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت.

هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لەهەڵوێست لەبەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانەو لەسەر ڕێچکەو ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان