سەردێر

ڤیدیۆ.. بەمزوانە پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا دەکەوێتە کار

خەڵک-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە هێڵی کارەبای ١٣٢ کەی ڤیی بازیان – ڕانیە، لە ٣٠٢ تاوەر پێکهاتووە و ٩٢٪ـی کارەکانی تەواو بووە، کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم دەکەوێتە کارکردن و بە تەواوبوونیشی کێشەی ڤۆڵتییە لە سنوری راپەڕین و سۆران چارەسەر دەکات.

فەرمانگەکە بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەکە پێکهاتووە لە ٣٠٢ تاوەری کارەبا و درێژییەکەی ١٠٠ کیلۆمەترە، رۆژانە ٢٠٠ کەس کە ٧٥٪ـیان دەستی کاری ناوخۆییە، بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر کاری لێ دەکەن.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژەکە لە وێستگەی بازیان دەست پێدەکات و تا وێستگەی کارەبای رانیە توانای گواستنەوەی ٤٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و درێژییەکەی ١٠٠ کیلۆمەتر هەیە، بە تەواوبوونی پرۆژەکە کێشەی ڤۆڵتییە لە سنوری راپەڕین و سۆران چارەسەر دەبێت.

دەشڵێت:”گوژمەی پرۆژەکە ٣١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینارە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم دەکەوێتە کارکردن”.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان