سەردێر

پێداویستییەکانی خوێندن بازاڕیان تەنیووە

خەڵك

دوکانەکان بە جلی فەرمی خوێندنگاکان ڕازێندراونەتەوە، دەستگێڕەکانیش بۆ سەرنج ڕاکێشانی منداڵان عەرەبانەکانیان پڕکردووە لە پێنوس و تیانووسی ڕەنگاوڕەنگ.

بڕیارە لە ١٣ی مانگی داهاتوو زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت، کەمتر لە ٢٠ ڕۆژی ماوە بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان  بەشێک لە دایکوباوکەکانیش پێوداویستییەکانی خوێندن بۆ منداڵەکانیان دەکڕن.

ساڵی ٢٠١٩ بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم یەکپۆشی سەرجەم خوێندنگاکان جێبەجێکرا، بەپێی فەرمانەکەش، باخچەی ساوایان بۆ کچ کراسی پەمەیی و پانتۆڵ یان تەنورەی ڕەساسی، بۆ کوڕ کراسی شین و پانتۆڵی ڕەساسی.

بۆ قۆناغی بنەڕەتی یەک بۆ شەش، کراسی سپی، پانتۆڵ و تەنورەی ڕەساسی، بۆ قۆناغی بنەڕەتی حەوت بۆ نۆ کراسی سپی، پانتۆڵ و تەنورەی نیلی، بۆ قۆناغی ئامادەیی کراسی سپی، پانتۆڵ و تەنورەی ڕەش.