سەردێر

ئەمڕۆ حیزبەكان بۆ بڕیاردان لە سەر هەڵبژاردن كۆدەبنەوە

پلاسخارت ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت

خەڵك-
بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی هەرێم و كەسی یەكەمی حیزبەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، تێیدا بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان دەدرێت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئامادە دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 10\8\2022 بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم‌ و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، كەسی یەكەمی حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت.

وابڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكێكە لە خاڵە ناكۆكەكانی نێوان حیزبەكان و هەتا ئێستا لایەنەكان لەسەر كات و شێوازی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە ڕێكنەكەوتوون.