سەردێر

وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس بریندار بوون

خەڵک-

لە رووداوێکی پێکداداندا لە رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور نزیک گۆندی (قولە سوتاو) چوار کەس بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەمە) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی( نیسان پیک ئاب و تویوتا کرولا ) لە ڕێگا کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گۆندی (قولە سوتاو) ڕویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

هاتووچۆ دەشڵێت:” ئۆتۆمبێلەکان بە ئاراستەی کەلار هاتون لە ئەنجامی ڕووداوەکە چوار کەس بریندار بوون، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە”.

May be an image of 2 people, car and outdoorsMay be an image of 3 people, car and outdoorsMay be an image of 6 people, car and outdoorsMay be an image of 4 people, people standing and roadMay be an image of 2 people, car and outdoorsMay be an image of car and outdoors