سەردێر

ئەدهەم بارزانی: پێشنیار دەکەم بە یاسا ئازادی بیروڕاو خۆپیشاندان قەدەغە بکرێت

خەڵک-

ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیار دەکات کە پەرلەمانی کوردستان بە یاسایەک تەواوی بابەت و یاسایەکانی کە پەیوەستن بە دێموکراسی و ئازادی و خۆپیشاندان قەدەغە بکات.

ئەدهەم بارزانی، لە نووسینێکدا دەڵێت:”من پێشنیار دەکەم پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەک بخاتە دەنگ دان بۆ ئەوەی تەواوی بابەت و یاسایەکانی کە پەیوەستن بە دێموکراسی و ئازادی و پەرلەمان دەنگی لە سەر داوە، وەک ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی بیرو ڕا وئازادی خۆپێشاندان قەدەغە بکرێن.

دەشڵێت:” ئەو کات جەماوەری داماوای کوردستان واز لە رۆژنامەنۆسی و ئازادی بیر و ڕا دەڕبرین و خۆپێشاندان دێنێت، چیتر ناگیڕێت و نا ڕفێندرێت و موبایلەکانیان نابردرێن و لە کۆتایی دا زیندانی ناکرێن، چونکە ئاگادار دەبن کە ئەم کارانە لە وڵاتی سەدان ھەزاران شەھید دا قەدەغە و یاساغە”.