خەڵک-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا دوو هەزار ٦٢٠ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 307 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.620 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 307 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، هەر لەو انگەدا 1.911 پكشنینی پەستانی چاو و 34 پشكنینی پانتایی بینین و 652 پشكنینی ئۆ سی تی و 29 یاك لەیزەر و 8 پشكنینی ئارگۆن و 239 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.
هەروەها، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.240 پشكنینی چاویلكە و 77 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 7 تیشك و 399 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە.