خەڵك-
بەپێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا، ئەمڕۆ و هەینی پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بە بەردوامی. كاریگەریەكەی زیاد دەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 5- 8- 2022 ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بە بەردوامی. كاریگەریەكەی زیاد دەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا .
ئاماژە بە ئەوەشكراوە،خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، ئاراستەی با باكوری ڕوژئاوا .
پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ. مەودای بینین / ( 8 – 10) كم دەبێت .
سبەینێ شەممە، 6- 8- 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێكی سوك بە درێژایی كاتەكان . كاریگەری تۆزەكە زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای كركووك و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم .
پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو . خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا، ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات .مەودای بینین / ( 6– 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆك : 44
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 45
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان: 48