سەردێر

ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی ماددە هۆشبەرەكانەوە بڵاوكرایەوە

خەڵك-
لە ساڵی 2019 ەوە هەتا مانگی شەشی ئەمساڵ، لە هەرێمی كوردستان، هەزار و 200 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، ئامارێكی مەترسیداری لەبارەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، لەساڵی 2019ەوە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، دەستبەسەر هەزارو 200 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لەو ماوەیەدا زیاتر لە پێنج هەزارو 400 كەسیش بەتۆمەتی بەكارهێنانی و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بەمجۆرەیە..

ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو:

لە ساڵی ٢٠١٩‌ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ كراوەتەوه، پێنج هەزارو ٤١٩ تۆمەتبار بوونە و ئامارەكانیش بەپێی ساڵەكان بەم شێوەیەی خوارەوه بووە‌:‌

– ساڵی ٢٠١٩: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١١٨٢ تۆمەتبار‌.

– ساڵی ٢٠٢٠: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١٢٩٥ تۆمەتبار.

– ساڵی ٢٠٢١: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ‌ ١٩٤٣ تۆمەتبار.

– لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ٩٩٩ تۆمەتبار.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماری ئەو ماددە هۆشبەرانەشی‌ خستەڕوو كە لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بەسەردا گیراوە، كە ‌بڕەكەی ١٢١٧ كیلۆ و ١١٩ گرام ماددەی هۆشبەر بووە كە ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٥٣ كیلۆ و ٩١٢ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە بریتی بووە لە:

– كریستاڵ: ٥٢.٢٩ كیلۆ

– هیرۆیین: ٧٠.٩٣ كیلۆ

– جامایكا: ٣٤٢ گرام

– حەشیش: ٤.٥٧٥ كیلۆ

– تلیاك: ٨.٥٩٧ كیلۆ

– ماریجوانا: ١.٢٧٦ كیلۆ

– كیتامین: ١٧ كیلۆ

لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ‌ ٥٥٥ كیلۆ و ٧٤٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:

– كریستاڵ: ٥٢.٥٤١ كیلۆ

– هیرۆین: ٤٠٥.١٢٣ كیلۆ

– جامایكا: ١.٧١٩ كیلۆ

– حەشیش: ٩.٨٣٤ كیلۆ

– تلیاك: ٨٦.٥٣٢ كیلۆ

لە ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٧٤ كیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:

– كریستاڵ: ٩٦.١٤١ كیلۆ

– هیرۆین: ١٧٢.٧٧٨ كیلۆ

– جامایكا: ٤.٤٣٨ كیلۆ

– حەشیش: ١٤.٥٦٢ كیلۆ

– تلیاك: ٧٣.٧٨٦ كیلۆ

– ماریجوانا: ٣.٠٢٤ كیلۆ

– توتنی هیندی تۆباكۆ تێكەڵ بە حەشیش: ٥٦٢.٥ كیلۆ

لە شەش مانگی یەكەمی ٢٠٢٢ی زایینی، بڕی ١٣٢ كیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه:

– كریستاڵ: ٥٥.٥٥٧ كیلۆ

– هیرۆین: ٥.٦٨٠ كیلۆ

– جامایكا: ١٣٥ گرام

– حەشیش: ٣.٥٨١ كیلۆ

– تلیاك: ٦٧.٣٠٨ كیلۆ

– ماریجوانا: ١٧٣ گرام و ١٤٧ جگەرە

– كیتامین: ١٧ گرام

-گراس: ٢٣١ گرام

– شادانە: ٦٤ گرام

بڕی دەرمانی پزیشكی هۆشبەر كە لە ساڵی ٢٠١٩ تاكو ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بەسەردا گیراوە بریتی بووە لە ٥٩ هەزار و ٦٠٩ شیت و ١٣٦ پاكەت كە بەم شێوەیە دابەش بووە:

ـ لە ساڵی ٢٠١٩: بڕی ٩,٢١٥ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌

ـ لە ساڵی ٢٠٢٠: بڕی ٢,٧٣٤ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌

ـ لە ساڵی ٢٠٢١: بڕی ٤٧,٣٧٨ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌

ـ لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: بڕی ٢٨٢ شیت و ١٣٦ پاكەت دەستی بەسەردا گیراوه.‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەو ماددە و حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، پاڵپشت بە ماددەی ٤٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان و ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دوای یەكلابوونەوەی كەیسەكانیان لە دادگای تایبەتمەند‌، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەیوەندیدار لە دادگا و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرك و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەسووتێنرێت و لەناو دەبرێت.

لە ساڵی ٢٠١٩ تا ناوەڕاستی ٢٠٢٢ی زایینی، پڕۆسەی سووتاندن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

لە ساڵی ٢٠١٩:

– ٤٧٥ كیلۆ و ٨٢٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.

– ٥٨ هەزار و ١٢١ شیت حەبی جۆراوجۆر سووتێنراوە.

– ٢٩ گوش داری هۆشبەر سووتێنراوە.

– ١١ كارتۆنی گەورە و بچووك شرووب لەنێو براوە.

– هەزاران حەبی ساختە لەنێو براوە.

– ١٥ كارتۆن حەبی ئاڵوودەكەر لەنێو براوە.

– ٢ كارتۆن قالكی دەرزی بەتاڵ لەنێو براوە.

– ١٨ كارتۆن قوتووی بەتاڵ حەب لەنێو براوە.

لە ساڵی ٢٠٢١:

– ٥٩٨ كیلۆ و ٢٦ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.

– ٤ هەزار و ٧٩٥ شیت حەب سووتێنراوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢:

– ١,٢٣٠ كیلۆ و ٩٤٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.

– ٢٢٨,٨٦٠ حەب لەنێو براوە.

– ١٠٠١ شروب لەنێو براوە.

– ١,٢٨٠ دەرزی هۆشبەر لەنێو براوە.

– ٥ كیسی گەورە قەترەی كۆلیك لەنێو براوە.

– ١١ كارتۆن گوڵی سروشتی كە گومانی ماددەی هۆشبەری لێ دەكرا، لەنێو براوە.

 

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان