خەڵک-
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك بڕیاریان له‌باره‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بازاڕی چه‌ك فرۆشان ده‌ركرد و رایانگه‌یاند، سه‌رجه‌م دوكان و ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن كه چه‌كی مۆڵه‌تدار و بێ مۆڵه‌تیان تێدا ده‌فرۆشرێت.
هەروەها ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش راگەیەندراویکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به ئامانجی سنورداركردنی دیارده‌ی ناشارستانیی چه‌ك هه‌ڵگرتن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین سه‌رپه‌رشتیی كوبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی راپه‌رینی كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زه‌روره‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوی نه‌خوازراوی كوشتن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر خه‌ڵك ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران به وردی و حه‌كیمانه میكانیزمی گونجاو و كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی بگرنه‌به‌ر، تا به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك ده‌ره‌تانی ژیانێكی ئارام و ئاسوده بۆ هاووڵاتییانی سنوره‌كه‌مان فه‌راهه‌م بكه‌ین”.
هەروەها ئیداره‌ی گه‌رمیانیش راگەیەندراوێکی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ رێگری له دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن، ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كۆبوه‌وه و له‌و باره‌وه ژماره‌یه‌ك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌كه‌وه ده‌ركران:
دوای رووداوەکانی ئەم هەفتەیەی شاری هەولێر کە چوار کەس کوژران، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد کە دەبێت وەزارەتی ناوخۆ هەمووشوێنەکانی فرۆشتنی چەک دابخات.
بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و هاتوچۆی گه‌رمیان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوره‌كه.
دوه‌م: داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و دوكان و شوێنانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و مۆڵه‌تدار ده‌فرۆشن.
سێیه‌م: دانانی مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شی ده‌زگا ئه‌منیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بازگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك بێ مۆڵه‌ت.
چواره‌م: رێگه نادرێت به هیچ كه‌سێك به هه‌ڵگرتنی چه‌ك جگه له‌و هێزه نیزامیانه‌ی له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
پێنجه‌م: بنكه‌ی پۆلیسی زانكۆی گه‌رمیان راده‌سپێردرێت بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مان رێكار به‌مه‌به‌ستی رێگری له هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ ناو حه‌ره‌می زانكۆ.
شه‌شه‌م: سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.