سەردێر

وردەکاریی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرا کرا

خەڵک-

ئەمڕۆ سێشەممە، 28/6/2022 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن سەبارەت بەو قوتابییەی زانکۆ کە دەسترێژی گولەی لە دوو مامۆستای زانکۆ کرد.

ئاشکرایکرد “ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرایە و قوتابییەکی زانکۆی سۆران بووە و پێشینەی یاسایی هەیە و پێشتر دەستگیر کراوە و لەو زانکۆیە دوورخراوەتەوە و هاوکات لە زانکۆی سەڵاحەدین-یش وەرنەگیراوە و بەو هۆیەشەوە سەرپێچی یاسای کردووە و هەڕەشەی لە کۆمەڵێک مامۆستا کردووە و لەوانە ئەو دوو مامۆستایەی کە ئەمڕۆ هێرشی کردووتە سەریان”.

وتیشی “تۆمەتبار پێویستە بە زووترین کات خۆی رادەستبکات”.
راشیگەیاند “دڵنیایی دەدەین بە کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی هەولێر کە تاوانبارەکە لە دەست یاسا رزگاری نابێت”.

سەرلە بایەنی ئەمرۆ سێشەممە، قوتابییەک لەنێو زانكۆدا دەسڕێژیی گولەی لە دكتۆر كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر کرد و دواتر گیانی لەدەستدا.

هەروەک قوتابییەکە دەسترێژی گولەی لە مامۆستایەکی دیکەی سەر بە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆکە کرد و سەرەنجام گیانی لەدەستدا، هاوکات پاسەوانێکی زانکۆکەشی بریندار کرد کە لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.