سەردێر

کۆنگرەیەک لەبارەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەوە سازکرا

خەڵک-

کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە بارەی خستنەرووی وردەکاری و زانیارییەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی سازکرا و تێیدا بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندن و جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان، رێکار و زانیارییەکانی تایبەت بەو باسەی خستەروو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23/6/2022، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە بارەی خستنەرووی وردەکاری و زانیارییەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوادزەی ئامادەیی کە بریارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، 2022/6/27 دەست پێبکات، ئەنجامدرا.

لە کۆنگرەکەدا نورەدین عوسمان، بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندن و جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دا و وتی “ئەمساڵیش بە چەشنی ساڵی رابردوو، کاتژمێر 7:30 خولەک تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەستپێدەکات و قوتابی پێویستە پێش 15 خولەک ئامادەی هۆڵی تاقیکردنەوەکە بێت”.

وتیشی “قوتابی دەبێت پێناسەی ئەزموونی لە قوتابخانەکانی وەرگرتبێت، ئەگەر نا گرفتی بۆ دروست دەبێت و مافی نابێت بەشداری تاقیکردنەوەکە بکات، باشتریشە دوو رۆژ پێش رێکەوتی تاقیکردنەوەکەی، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکەی بکات و تاوەکو دڵنیا بێت لە چ هۆڵێک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات”.

نورەدین عوسمان وتیشی “ئەو گرفتانەی لە ساڵانی رابردوودا هەمانبووە، هەوڵمانداوە لە ئەمساڵدا چارەسەریان بکەین”.

راشیگەیاند “نابێت بە هیچ جۆرێك ئامێری ئەلیکرۆنی بچێتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە”.

تایبەت بە دیاردەی بڵاوکردنەوەی پرسیارەکانیش کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، رایگەیاند “بۆ هیچ کەسێک نییە وێنەی هیچ پرسیارێک بچرکێنێت، تەنانەت لە دوای کاتی تاقیکردنەوەکە و ئەگەر خودی مامۆستاکەش بێت، هەروەک شیکارکردنی پرسیارەکانیش رێگە پێدراو نییە، بە پێچەوانەو رێكاری یاسایی بەرامەبەر دەگیرێتەبەر هەر کەسێک کە سەرپێچی ئەو رێنماییانە دەکات”.

وتیشی “قوتابی دەبێت دڵنیا بێت لەوەی ناوی چواری و کۆدە ئەزموونییەکەی لەسەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و پەڕەی سۆماکەی هەبێت کە رادەستی دەکرێت”.
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وەڵامی پرسیارەکانیش وتی، “بڵاوکردنەوەی وەڵامی پرسیەرەکانیش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە لایەن هەموو پەیج و ئەکاونتەکانەوە، جگە لە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی هەرێم”.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان