خەڵک-
له پارێزگای وانی باکووری کوردستان بەهۆی قەیرانی ئاردەوە، خاوه‌نی فڕن و نانه‌واخانه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکە كار ناكه‌ن و شوێنی کارکردنیان داخستووە.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکە له وان و ناوچه‌كانی دەوروبەری، نان دهستانهكهوێت و تەنانەت له ماركێتەکاندا، خەڵكی نانیان ده‌ستناكه‌وێت.
بەهۆی گرانبوونی ئارد، كرێی كاره‌با و غازی سروشتییەوە لە وان، خاوه‌ن فڕن و نانه‌واخانه‌كان له دۆخێكی نالەباردان، له ماوه‌ی حەوت مانگی رابردوودا چوار جار نان گران بووه.
خاوه‌نی سه‌مونخانه‌یه‌ك به ناوی جه‌وده‌ت ده‌میر، وتی، “بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل زیانی به‌رنه‌كه‌وێت، ئێمه نان به زه‌ره‌ر ده‌فرۆشین، به‌ڵام چیتر توانا‌مان نه‌ماوه، پاره‌مان نه‌ماوه ئارد بكڕین، ئێمه مانگانه ناتوانین كرێ و مووچه‌ی كرێكاره‌كانمان بده‌ین”.
