خەڵک-
بەڕێوبەرایەتى کەشناسی هەرێم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین و دەڵێت:” لە ژووەرەوەدا، بوونی هەواگۆڕکی بەردەوامی ناوماڵ ئەگەر فێنککەرەوە بەردەست نەبوو”.
بەڕێوبەرایەتى کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، هاوڵاتی ئازیز، گەرمی هەڕەشەی راستەوخۆیە لەسەر تەندروستی خۆت و دەوروبەرت ، بۆیە بەم رێنماییانە خۆت و دەوروبەرت بپارێزە لە کاریگەرییەکانی
بەم رێنماییانە خۆت لە گەرمای هاوین بپارێزە
١.لە ژووەرەوەدا، بوونی هەواگۆڕکێی بەردەوامی ناوماڵ ئەگەر فێنککەرەوە بەردەست نەبوو.
٢.لەشوێنی کارکردندا؛ بەردەوام ئاو بخۆرەوە و ماوە ماوە تا دەکرێت لە سێبەردا پشووبدە.
٣. لە دەرەوەدا؛ چالاکییە وەرزشییەکانت کەم بکەرەوە و بەردەوام ئاو بخۆرەوە و لە ژێر سێبەردا زوو پشوو بدەە.
٤. لەناو ئۆتۆمبێلدا، هەرگیز منداڵ و بەساڵاچووان بێکردنەوەی پەنجەرەکان بەجێمەهێڵە.