سەردێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند

خەڵک-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی وردەکارییەکانی کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی هەرێـمی کوردستانی راگەیاند و ئاشكرایکرد کە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووک بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنچشەممە و سبەی هەینیی هەرێـمی راگەیاند بە پێی ئەم وردەکارییانەی خوارەوە:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی حوزەیرانی 2022:
کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیاد بوونی خێرای بادا.
خێرایی با  10 – 20 کم/س دەبێت، لە دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی با هەیە بۆ سەرووی 30کم/س.
ئاراستەی با بەرەو خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین 8 – 10 کم دەبێت.
لە بارەی خستنەرووی پلەکانی گەرما، بەرێوەبەرایەتیەکە لەم نەخشەیەی خوارەوەدا ئامەژەی پێداوە:
سبەی هەینی، 10ی حوزەیرانی 2022:
کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیاد بوونی خێرای بادا.
خێراى با  10 – 20 کم/س دەبێت.
ئاراستەی با  بەرەو خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین  8 – 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بریتیی دەبن لەمانەی خوارەوە:
هەولێر: 39
سلێمانی: 37
دهۆک: 38
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 41
سۆران: 37
راپەرین: 39
گەرمیان: 43