سەردێر

دوکانێکی جیاواز لەجەنجاڵی بازاڕدا

خەڵك

دوکانێکی جیاوازە، کاڵاکانی هاوردەکراو و کاری ئامێرەکان نییە، جیاوازترە.

کاری دەستی پەرستارێکە، کە خەونێکی منداڵیی بووە دەرفەت نەبوو بەردەوامبێت، بەڵام ئێستا پاش ٤٠ ساڵ لەگەڵ خولیا شاردراوەکەی ئاشت بووەتەوە.

خالید محەمەد، تەمەنی ٥٠ ساڵە پەرستارە لە نەخۆشخانەی چارەسەرە دەروونییەکان، ئەو دوکانەی ئێستا کارە دەستییەکانی تێیدا دەفرۆشێت، پێش ساڵێک نۆرینگە بووە.

دوکانە دەکەوێتە شەقامی کاک ئەحمەد شێخ لە نزیک دادگای کۆنی سلێمانی، شێوازێکی جیاوازی هەیە، لەگەڵ یەکەم بینیندا شێوازی ڕووکاری دوکانەکەی سەرنجت دەبات و دەتەوێت بچیت و سەیری کەلوپەل و کارە دەستییەکان بکەیت.

کارە دەستییەکانی بە کەلوپەلی زۆر سادەی وەک تەبەدۆر، بەرد، قوڕ، ئەو کەلوپەلانەی کە زۆر جار ئێمە فڕێی دەدەین دروست دەکات.

هەر کارێکی گوزارشتە لە چیرۆکێک، ژینی لادێ بە سەختی و جوانییەکانیەوە، ئەو کەلتور و شێوازە ژیانی لە ڕابردوودا کورد هەیبووە، یاخود دیمەنی سروشت تێکەڵ بە خوڕەی ئاو و ڕوناکی مانگ، خانووە لە قوڕ دروستکراوەکان و ئاگردان و چرای دیوەخانەکان.

 

 

 

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان