سەردێر

شارەزوور.. تۆمەتبارێک فەرمانی شەش ساڵ زیندانی و سی ملیۆنی بەسەردا درا

خەڵک-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دواتر دادگای تاوانەکانی سلێمانی بە پێی یاسا سزای شەش ساڵ و 30 ملیۆن دیناری بەسەردا دا”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، “له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ نه‌هێشتن و‌ بنه‌بڕكردنی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له ‌ماوه‌كانی پێشوودا به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر هێزه‌كانمان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە دواتر دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا “.

وتیشی، “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/ 2 له‌ ئەمڕۆدا (26/5/2022) بڕیاریدا به ‌سزادانی تۆمه‌تبار بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و سزای دارایی بە بڕی سی ملیۆن دیناری عێراقی به‌ پێی مادده‌ی (26/یه‌كه‌م) له‌ یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كان”.