خەڵک-
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا رایگەیاند “حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێككه‌وتنێكی نەکردووە له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی پەنابەرە کوردەکان لەو وڵاتەدا”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئایاری 2022، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا لە راگەیەنراوێکیدا بڵاویکردەوە “ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری پەنابەرانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە”.
راشیگەیاند “بە پێویستی دەزانین رایبگەیەنین حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتییانی لەو وڵاتە”.
رونیشیکردەوە ” بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیادا و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه ئەنجامنەدراوە”.
وتیشی “هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی رێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ، هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن”.
ئاماژەشی بەوەکرد “په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایهنهیهن، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاریبهێنن، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری تێدا نییه”.