سەردێر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حیزب

خەڵک-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکی سەربازیدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند “دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حیزب و پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا لە زاخۆ، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند “دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حیزب و پێویستە پەرلەمانی کوردستان چاودێری یەکگرتنەوەی پێشمەرگە بکات”.

وتیشی “ناکۆکی سیاسیی نێوان لایەنەکان دۆخی خەڵکی تێکداوە و ژیانی خەڵكی زەحمەت کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەو ناکۆکییە حیزبیانەی لە ناو خۆی هەرێـمدا بوونیان هەیە کێشەی زیاتر دروست دەکات و دەبێت هەوڵبدرێت چارەسەر بکرێن”.

وتیشی “پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور تاوەکو دەربازبن لەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراقدا دورستبووە و پێویستە هەموو هێزە عێراقییەکان نەرمی زیاتر پیشان بدەن بەرامبەر یەکتر”.

ئاشکراشیکرد “هەرێمی کوردستان بەشێكە لە عێراق و خەڵکی عێراق ئارامی دەوێت”.

لە کۆتایی وتارەکەشیدا وتی “داوا دەکەم لە بەغداد ئەگەر کوردستان وەک بەشێک لە عێراق دەبینێت، دەبێت بە زووترین کات کێشەکانی لەگەڵ کوردستان چارەسەر بکات، چونکە دروست نییە خەڵكی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا بژین کە ئاخۆ بوودجە دەدرێت بە هەرێم یاخود نا”.

داواشی لە حکومەتی عێراقی و دامەزراوەی عێرقییەکان کرد کە هەنگاو بنێن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێـم و بەغدا چونکە شکشتی هەرێم شکستی ئەوانیشە”.