وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم رایگەیاند “زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ هاووڵاتیانی هەرێـم لە وڵاتی هیندستان بۆ ساڵی خوێندنی (2022 – 2023) دابینکردووە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ ساڵى خوێندنى (2022 – 2023) ڕادەگەیەنێت”.
ئامەژەشی بەوەکرد “لەو بارەیەوە هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی هەیە لە زانکۆکانی وڵاتی هیندستان، بە لەبەر چاوگرتنی ئەو تێبینییانەی خستوویانەتە روو، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات لە ڕێگەی ئەو لینکەی تایبەت بەو زەمالەیە دانراوە لە سایتی وەزارەت”.