خەڵک-
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و سه‌رۆكى حكومه‌تیش واژۆى له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى كردووە”.
لهڕاگەیەندراوێکیدا نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە دکتۆر کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکار کێشایەوە بەو پێیەی لەماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی ناجێگیربووەو چەندین جار بۆ چارەسەرکردن مۆڵەتی وەرگرتووە، ئێستاش بڕیارە دووبارە بەمەبەستی چارەسەرکردن سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە”.
هەروەک باسی لەوەشکرد، “بەو هۆیەوە و بەویستی خۆی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کرد”.
لهبهشێكى تر‌ى ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، سەرۆکی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد و بڕیاریداوە ئەتروشی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بەپێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لەخزمەتکردن بەردەوامبێت”.
بڕیارە بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاشكرایكردووه، “کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا ڕا‌سپێردرا، بەوەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەببات”.