سەردێر

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی ماددەی ژەهراوی لە نێو ئاردی سفر پێکدەهێندرێت

خەڵک-

بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بوونی ماددەى ژەهراوی تێیدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ ئاردی سفری هاوردە دەکات.

بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە(25-5-2022) دەرچووە، لیژنەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ماددەی ژەهراوی لەنێو ئاردی سفردا بە هاوبەشى لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری، تەندروستی سلێمانی، کشتوکاڵ و  بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی سلێمانی دروستدەکرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کاری لیژنەکە بریتی دەبێت لەوەی کە نموونەی ئاردی سفری هاوردە وەربگرێت و پشکنینی کیمیایی بۆدەکات، بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری بوونی مادەی ژەهراوی تێیدا.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان