سەردێر

فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە

خەڵک-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند “دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە بەهۆی ئاساییبوونەوەی مەودای بینین”.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24/5/2022، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “ئاسمانی فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە بەھۆی ئاسایی بوونەوەی ماوەیی بینین و کەمبوونەوەی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین”.
راشیگەیاند”بە پێی خشتە دیاریکراوەکان، گەشتەکان بە شیوەیەکی ئاسایی بەردەوامن”.
ئەمە لەکاتێکدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوەی هەرێم و ناوچەکەی گرتووەتەوە، لە ئەمڕۆدا و بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی رادەگڕێت”.