سەردێر

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 350 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كران

 

خەڵك-ئارام سەردار

ئەو خۆڵبارینەی ڕووی لەعیراق و هەرێم كردووە بەردەوامە، بەشێوەیەك ئەمڕۆ چڕی خۆڵبارینەكە زۆر زیاترە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە زیاتر لە ٣٥٠ كەس ڕوویان لەنەخۆشخانەكان كردووە.

لە پارێزگای هەولێر 90 كەس كەس بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییانەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارین زیاتر لە 350 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ئۆكسجین.

هەر بەپێی ئامارەكان لە پارێزگای هەولێر 90 كەس بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییانەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، زۆرینەی ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە ئەو كەسانە بوون كە نەخۆشی رەبوو، نەخۆشی سییەكانیان هەبووەو چارەسەریان بۆ كراوە.