سەردێر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

خەڵک-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی خۆڵبارینەوە راگیران، ئێستا ئاسمانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” بەھۆی ئاسایی بوونەوەی ماوەیی بینین کەمبوونەوەی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە و بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی بەردەوامن.