خەڵک-
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێگا بەهیچ زیادەڕەوییەک نادەن و ئەوەشی کراوە بەهەموو توانایەکیانەوە رووبەڕووی دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد و بەئامادەبوونی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی، لەگەڵ لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی لەسلێمانی کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێگا بەهیچ زیادەڕەوییەک نادەین و ئەوەشی کراوە بەهەموو توانایەکمانەوە رووبەڕووی دەبینەوە و هەموو لایەنەکانم دەستکراوە کردووە بۆ سزادانی توندی کەسانی زیادەڕەوكار و خۆشم پاڵپشتی راستەوخۆیان دەبم.
دواتر لیژنەی رووبەڕوبوونەوەی زیادەڕەوییەکان نەخشەی هەموو ئەو زیادەڕەوییانەی نمایش کرد کە پۆلێنی ئەو زیادەڕەوییانەی تێدا خراونەتەڕوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.