سەردێر

ڤیدیۆ.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

لە شاری هەولێر رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك، دوو كەس كە سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە بوون، گیانیان لەدەستدا.

فازل حاجی ڤیدیۆی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر شەقامی 60 مەتری روویداوە، دوای رووداوەكەش تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنەكەو لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەستی پێكردووە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییە کە كە لەلایەن هاتووچۆی هەولێرەوە بڵاوكراوەتەوە ماتۆڕسكیلەكە بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕوات و لەكاتی گەیشتنی بە ئۆتۆمبێلێك، لەناكاو كۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەڕگەرا، بەو هۆیەشەوە شۆفێرو سەرنشینەكەی كەوتنە ژێر ئۆتۆمبیلەكەو گیانیان لەدەستدا.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان