سەردێر

مووچەی بەشێکی مامۆستایان دابەش دەکرێت

خەڵک-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژانی سنوری سەیدسادق بۆ مانگی 3ی 2022 دابەشدەکرێت”.

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سەیدسادق بڵاویکردووەتەوە “ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ( 12 بۆ 1:30 )ی دوانیوەڕۆ سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری سەیدسادق سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەسەتی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مامۆستایانیان”.

وتیشی، “مووچەی وانەبێژی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی سەیدسادق بۆ مانگی 3 ی 2022 وە دابەشدەکرێت”.