سەردێر

وەزیری کارەبا: “رەوشی کارەبای هاوینی ئەمساڵ وەک هاوینی رابردوو یاخود باشتر دەبێت”

خەڵک-

وەزیری کارەبای هەرێم زانیاری سەبارەت بە دۆخی وزەی کارەبای هاوینی ئەمساڵ خستەروو و بڕیارە هاوینی ئەمساڵ 350 مێگاوات کارەبا لە سەرسنگ بەرهەبێت و بۆری گواستنەوەی غاز رادەکێشرێت بۆ بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبا لە کواشێ.

لە هاوینی ئەمساڵدا چەند وێستگەیەکی نوێی کارەبا دەست بە بەرهەمهێنان دەکەن و لەو بارەیەوە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێـم رایگەیاند ” لە هاوینی ئەمساڵدا سێ هەزار تا سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبامان دەبێت و 38 مێگاوات کارەبای وێستگەی دیرەلووک دێتە ناو تۆڕی گشتی کارەبای هەرێم”.

وتیشی “رەوشی کارەبا لە وەرزی هاویندا وەک هاوینی رابردوو یاخود باشتر دەبێت”.

هەروەک وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی 350 مێگاوات کارەبا لە سەرسنگ و راکێشانی بۆری گواستنەوەی گاز بۆ بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبا لە (کواشێ) خستەڕوو و راشیگەیاند “بەرهەمهێنانی کارەبا لە غازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان لە ئەولەوییەتی پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبادایە”.