سەردێر

لەشکر حەمید: هەڕەشە لەسەر ژیانم هەیە و دەیانەوێت بێ دەنگم بکەن

خەڵک-

لەشکر حەمید، پسپۆڕی بواری خۆراک مەترسییەک بۆ سەرژیانی ئاشکرادەکات و دەڵێت:” دەیانەوێت بێدەنگم بکەن قسە و کار لەسەر خۆراک و کوالیتی خۆراک نەکەم شتە خراپەکان باس نەکەم بە بیانوی ئەوەی خەڵک دەترسێنم بەڵام مەگەر بمکوژن وازبێنم “.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک ئاماژەبەوەدەکات و دەڵێت:” گوشارێکی زۆرم لەسەرە دەیانەوێ بێدەنگم بکەن قسە و کار لەسەر خۆراک و کوالیتی خۆراک نەکەم شتە خراپەکان باس نەکەم بە بیانوی ئەوەی خەڵک دەترسێنم کاری من نییە”.

“لێرەوە ڕایدەگەیەنم من وەکو کەسێکی ئەکادیمی کارەکانم کردووە هەموو بەرنامەکان وتە و ڕای کەسانی پەیوەندیداری تێدایە و بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەو کارە دەکەم و هیچ شتێک بێدەنگم ناکات مەگەر بە مەرگم بێ دەنگم بکەن، ئەگەر بەردەوامبن لە گوشارەکان هەموو شتێک بۆ ڕایگشتی بڵاو دەکەمەوە” لە شکر حەمید وادەڵێت.

لەشکر حەمید دڵنیایی دەدات و دەڵێت:”تەنها خوای گەورەو ئێوە پاڵپشتمبن دڵنیابن مەگەر بمکوژن وازبێنم”.