سەردێر

تەندروستی هەولێر؛ خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەكان دیاریدەكات

خەڵك –

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەمەودوا هەركەسێك پێویستی بەچارەسەری پزیشكی هەبێت، هەر نەخۆشخانەیەك جۆرێك چارەسەری نەخۆشی تێدا دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی هەولێر و دەروبەری دەكەنەوە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەمەودوا هەركەسێك پێویستی بەچارەسەری پزیشكی هەبێت بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێكخراوە بۆ سوود وەرگرتن و چارەسەر لەكاتی هەرحاڵەتێك سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن، كە دیاریكراون.

یەكەم
سەرجەم ڕووداوەكان لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی و فریاكەوتنی ڕۆژئاواپێشوازیدەكرێن.

دووەم
گشت حاڵەتەكانی شكان، لە فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەكرێت.

سێیەم
نەشتەرگەریی گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی و فریاكەوتنی ڕۆژئاوا.

چوارەم
ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەلات چارەسەردەكرێن.

پێنجەم
بەشی چارەسەریی جوانكاری لە فریاكەوتنی ڕۆژئاوا دەبێت، جگە لەبەشی سووتان.

شەشەم
نۆرینگەی دەرەكی، لەگەڵ بەشی ڕاوێژكاری بەیانیان لە فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە

حەوتەم
ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە بەشی چاو و قورگ و لوت و گوێ هەیە سەردانی نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوا بكەن.