سەردێر

بە فەرمی کوردیی سۆرانی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادکرا

خەڵک-

کۆمپانیای گووگڵ زیادکردنی 24 زمانی دیکەی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی راگەیاند و یەکێک لەو زمانانەش زمانی کوردی (سۆرانی)یە.

دوێنێ چوارشەممە، کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند، “ئامانجمانە خەڵکی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن و ئەمڕۆش 24 زمانی دیکەمان زیادکردووە بۆ خزمەتگوزاری وەرگێرانی بەکارهێنەران”.

بەوەش سەرجەم ئەو زمانانەی لە ئێستا خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵ بەردەستن، 133 زمانن.

پێشتر گووگڵ زمانی کوردیی شێوەزاری (کورمانجی سەرووی) بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیادکردبوو، بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا زمانی کوردیی شێوەزاری (سۆرانی) بەردەست بێت.
لەو بارەیەوە، گووگڵ رایگەیاند “نزیکەی هەشت ملیۆن کەس بەو زمانی کوردیی سۆرانی قسە دەکەن کە زۆربەیان لە عێراقن”.

بۆکان حەسەن ئەحمەد، گەنجێکی کوردی شارەزا لە بواری وەرگێراندا، پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری لەو پێناوەدا، توانی رۆڵی خۆی بگێرێت لە زیادکردنی زمانی کوردی (سۆرانی) لە وەرگێڕانی گووگڵدا و لەو بارەوەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیبسووک دەلێت، “کۆمپانیای گووگڵ بەڕەسمی پیرۆزبایی لە بەندە کرد و لە چەند رۆژی داهاتوودا خزمەتگوزاری وەرگێرانی گووگل بە زمانی کوردیی سۆرانی بە هەموو بەکارهێنەرانی کورد دەگات.”