سەردێر

دکتۆرێک سکاڵا لەسەر وەزیری دارایی تۆمار دەکات

خەڵک-

د.دڵشاد محەمەد سکاڵای لە سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی تۆمارکرد لەسەر وەزارەتی دارایی و وەزیرەکەی کە پی وایە بەرپرسە لەو کەرتە و گەندەڵییەکانی”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12/5/2022، د.دڵشاد محەمەد لە کەرتی تەندروستی وەک هاووڵاتی سکاڵای خۆی لەسەر وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی خستەروو و رایگەیاند “بەتۆمەتی تێوەگلان و بەکارهێنانی پارە و مووچە و قووتی خەڵک سکاڵام لەلای داواکاری گشتی تۆمارکرد”.

لەو بارەیەوە، د. دڵشاد لێدوانی بۆ (خەڵک) و دەزگاکانی دیکەی راگەیاندن پێشکەشکرد و وتی “چەند خاڵ و تۆمەتێکم خستووەتەروو لە سکاڵاکەمدا، ئەوانیش:
یەکەم/ نەبوونی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە.
دووەم/ پێنەدان و خەرجنەکردنی پارە بۆ هێزی گەورەی گەنجان.
سێیەم/ وەرگرتنی باج لەسەر خواردنەوە حکولییەکان و شوێنە نایاساییەکان بە پێی شەریعەتی ئیسلام و تێکەڵکردنی پارەکەیان لەگەڵ داهاتی گشتیدا.
چوارەم/ مووچەی بندیواری پەرلەمانتاران کە بەرپرسن لە دەرچواندنی یاساکان و چاودێریکردنیان، بەڵام هیچ حاڵەتێک نییە کە ئاماژە بکات بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەیان.

وتیشی “هۆکاری ئەو تۆمەتانەی کە خستمنەروو دەگەرێنمەوە بۆ ئەو پەرپرسانەی وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، د. دڵشاد وتی “داواکارم لە کاک مەسعود دەستی ماچەکەم وەک باوکێک بێت و بانگی هەریەک لە کاک مەسرور و کاک قوباد و کاک بافڵ و کاک نێچیرڤان بکات، تاوەکو کۆتایی بهێنن بەو ناعەدالەتییەی بەرپرسانی حیزبەکانیان دەیکەن بەرامبەر بەم گەلە”.

د. دڵشاد پێشتر سکاڵای لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت و ژمارەیەک وەزارەتی تر تۆمارکردووە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان