سەردێر

سلێمانی.. ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ

خەڵک-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “سایدی ڕۆشتن به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی (سه‌هۆڵه‌كه‌) به‌ربه‌ستكراوه‌‌ لە ئێستادا و داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن ڕێگه‌ی دیكه‌ بگرنه‌به‌ر”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12/5/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ کە “به‌هۆی رووداوی شه‌وی ڕابردوو تایبەت بە ته‌قینه‌وه‌ی بۆری غاز له‌كافتریایه‌كی شه‌قامی سالم، له‌ئێستادا سایدی ڕۆشتن له‌شه‌قامی عه‌قارییه‌وه‌ به‌ره‌و شه‌قامی سالم بۆ سه‌ر پردی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ به‌ربه‌ستكراوه‌‌، هه‌روه‌ها پێچكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پرده‌كه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی (سه‌هۆڵه‌كه‌) به‌ربه‌ستكراوه‌‌و داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن ڕێگه‌ی دیكه‌ بگرنه‌به‌ر”.