سەردێر

بەنزین هەرزان بوو

نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار دابەزی

خەڵک

لە هەر سێ جۆرەکەی بەنزین بڕی ٢٥ دینار کەمی کردووە، وتەبێژی بەنزینخانەکانیش بۆ دابەزینی بۆرسە و کەمی خواست دەیگەڕێنێتەوە.

دوێنێ شەوی ڕابردوو نرخی بەنزین دابەزی، هەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار لە نرخەکەی کەمی کردووە، بەنزینی نۆرماڵ لە هەزار دینارەوە بۆ ٩٧٥ دینار کەمی کردووە، بەنزین موحەسەن لە هەزار و ١٠٠ دیناوە بووە بە هەزار و ٧٥ دینار، سۆپەر لە هەزار و ١٧٥ دینار بووە بە هەزار و  ١٥٠ دینار.

بەهمەن قادر، وتەبێژی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کە بەهۆی نزمبوونەوەی بۆرسەی جیهانی و کەمی خواست لەسەر لە ئێستادا نرخی بەنزین کەمبووەتەوە.

هاوکات بەشێک لە هۆکارەکەشی بۆ دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری عێراقی گەڕاندەووە.